تا گندۆر گندۆر بوو، خزمی بابم زۆر بوو، کە گندۆر هاتە بڕانێ، خزم هاتەقڕانێ.
تا گندۆر گندۆر بوو، خزم و کەس گەلێ زۆر بوو، گندۆر هات بڕانێ، خزم و کەس هاتەقڕانێ.
گندۆر: کاڵەک. تایبەتە بەو جووتیارانەی کە خاوەنی بێستانن، جووتیاری کورد لە بێستاندا گەلێک میوە بەرهەم دێنی، وەک کاڵەک و شووتی، ئەو کاتەی بەرهەم پێدەگات، میوانداریی زۆرە، کە بەرهەم کۆتایی دێت، میوانداریش کۆتایی دێت، پەندەکە واتە: کە هەتبوو میوانی سەر سفرە زۆرە، بەڵام کە نەتبوو، کەس ڕووتتێناکات. [1]