ترشە و دەوی نایگاتێ.
دەو: مەبەست لە دەمە، پەندەکە مەبەستی لە کابرایەکە کە باسی کارێک یان شتێک دەکرێت کە ئەو پێی نەگەشتووە، وا خۆی نیشاندەدات کە گرنگی پێنادات و نایەوێت، بەڵام لە ناخدا ئارەزووی دەکات و دڵی بۆی دەکوڵێت. کورد بەشێوەیەکی تریش ئەم پەندە دەڵی: ڕێوی دەمی نەدەگەیشتە بەرسیلە دەیوت ترشە.[1]