ئەوەی بکا ئیشی بەجێ، هیچ پێی ناوێ بچتە حەجێ
مامۆستا #هەژار محەمەد عەلی# کۆیی موزیکژەنی بەتوانا زۆرجاران تێکستەکانی شاعیری #کۆیە# و کوردستان (#ڕۆستەم حەوێزی# ) دەگێڕێتەوە و هەندێکیانی باش لەبەر کردووە، یەکێک لەو دەقانە ئەو دەقەیە کە وەکوو ئیدیۆمە (ئەوەی بکا ئیشی بەجێ، هیچ پێی ناوێ بچتە حەجێ) کاتێک بۆ یەکەمجار گوێت لەو دەقە دەبێت، واهەست دەکەیت بوێژ هانی خەڵک دەدات بۆ کاری چاکە و خێرێ، بەڵام کە ورد دەبیەوە لەوە تێ دەگەیت، مەبەستێکی تری هەیه، ئەویش ئەوەیە ئەوەی کە دەچێتە (حەجێ) پێ دەچێت کاری نابەجێی کردبێت بۆ خۆ پاککردنەوە دەچێتە حەج و ماڵی خودا، چونکە هۆنەر پێی وایە ئەوەی کاری بەجێ بکات چ پێویست ناکات بچێتە ماڵی خودا و داوای لێ خۆشبوون بکات، بۆیە وتویەتی: ئەوەی بکا ئیشی بەجێ، هیچ پێی ناوێ بچتە حەجێ. [1]