عارەقکردنەوەی دەستەکان یەکێکە لەو کێشانەی زۆرینەی کەسەکان پێوەی دەناڵێنن، کارەکە دەگەڕێتەوە بۆ دەماری عارەقکردنەوە کە بەشێوەیەکی زیاتر سەرنجیان خستۆتە سەر دەستەکان و قاچەکان و ناوچاوانمان، پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ کۆئەندامی دەماردا هەیە، هەرکاتێک هەستمان بە دڵەڕاوکێ کرد خێرا ئارەق کردن لەناوچاوان و دەست و قاچەکاندا کۆدەبێتەوە.
بۆهەندێک کەس زیاتر کێشەیان لەگەڵ ئارەق کردنەوەی دەستەکاندا هەیە، ئەم حاڵەتە لەڕوی پزیشکییەوە پێناسە دەکرێت بە زیادبوونی ئاوی دەست، هەندێکجار لە کاتی لەدایکبوونەوە وایە، یان کاتی هەرزەکاری، بۆهەندێکی تریان لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەندا ئەم حاڵەتە نامێنێت، یان بەدرێژای ژیانیان بەردەوام دەبێت.
=KTML_Bold=ئەگەر دەناڵێنیت بەهۆی عارەقکردنەوەی دەستەوە، قوورسە بەتەواوەتی چارەسەر بکرێت، بەڵام هەندێک ڕێگە هەیە کە دەکرێت یارمەتیدەر بن.=KTML_End=
1. دەستەکان بە ئاوی پاک بشۆ، بەڵام بەبەردەوامی ئەو کارە مەکە، چونکە شتنی دەستەکان بە ئاو و سابوونی زۆر دەبێتە هۆی وشککردنەوەی پێست.
2. با بە بەردەوامی دەستەسڕت پێبیت و هەڵیگرە هەرکاتێک ئارەقی کردەوە بیسڕە.
3. با هەمیشە پاکەرەوەی دەستت پێبێت بۆ پاکردنەوە و شێدارکردنەوەی دەستەکانت، ئەگەر لە هەر حاڵەتێکدا دەستت بە دەستشۆرەکە نەگەشت.
4. هەندێک بۆدرەت لە جانتاکەدا هەبێت یارمەتیت لەوەی ئارەقەکەی دەستت هەڵبمژێت و پاک ڕایدەگرێت.
5. دوربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی دەستکێش، هەوڵبدە تەنیا لە وەرزی زستاندا بەکاری بهێنیت، چونکە وادەکات زیاتر دەستەکانت ئارەق بکەنەوە و هەوای بۆ ناڕوات.
6. هەوڵبدە ڕەفتار لەگەڵ دڵەراوکێکەت بکەیت، لەوانەیە ببێتە هۆی کەم کردنەوەی عارەق کردن.
ئەگەر هێشتا دڵەڕاوکێت هەیە سەبارەت بە عارەق کردنەوەی دەستەکانت، ئەوا پێویستە ڕێنمایی پزیشک وەربگریت و دەتوانێت چارەسەرێکت بۆ دابنێن. [1]