خێڵی بەرازی:
خێڵی بەرازی ژمارەیان زۆرە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و باکووری سووریا دابەشبوون، و ئەم خێلە ڕۆڵێکی زۆر گەورە هەبوو لە کۆمەلگای کوردییدا تایبەت لە کوردستانی باکوور و ڕۆژاوا . نووسەری پەڕتووکی “مێژووی خەڵەسەتەکانی کورد و #کوردستان# لە نووسینی نووسەرەکەی، محەمەد ئەمین زەکی، باسی لەوە کردووە کە خێڵی بەرازی لقێکە لە عەشیرەتی برێزانلی، هەروەها بەرازی لقێکە لە خێڵی حەسەنلو، ناوی ئەلبەرازیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە ساڵی 750ی زایینیدا دەرکەوتووە و هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن: ئەگەری ئەوە هەیە کە شوێنی نیشتەجێبوونی بەرازیا پێش ئەم بەروارە چیای شەنگال بووبێت، بەڵام زانراوە کە ئەوان خەڵکی کەسباح باریس لە ناوچەی کرماشان بوون. ڕێبوار ناسر خوسرەو نووسەری پەڕتووکی سەفەرنەما نووسیویەتی: پێشتر لە ناوچەیەکی شاخاویی زۆر بەرزدا دەژیان سەبارەت بە وشەی بارز لە شێوەزاری سۆرانی لە زمانی کوردیدا ، بە واتای بەرزی دێت و لە پێوەندی لەگەڵ دیاربوونی ناوچەی نیشتەجێبوونیان، خێڵەکە پێیان دەگوترا بەرازی، بارزی، بارزیکان، بەرازیەکان مەفرەزە سەربازییەکانیان لە باشووری دەریای خەزەرەوە هەبوو، و لە ساڵدا 959 ز.ئەمیریان حەسەنەوی بن حسێن البارزیکانی دەوڵەتی حەسەناوی دامەزراند، ئەم دەوڵەتەش لە دەریای خەزەرەوە تا دەڤەری #کرماشان# لە باشوور درێژبووەوە، و بوونی ئەم دەوڵەتە هاوکات بوو لەگەڵ دەوڵەتی حەمدانیدا نووسەری ئەرمەنی ئەرشەک بۆلادین لە پەڕتووکی کورددا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دەوڵەتە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی ئیسلام لە ناوچە کوردستانییەکان، و بوونی بەردەوام بووە تا لە ساڵی 1604ی زایینی لەلایەن سەلجوقییەکانەوە لەناوچووە و لە ئەنجامدا بەشێکی زۆری بارازیەکان کۆچیان کردووە بۆ ناوچەی بێن کۆل. لەو شوێنەی هاوپەیمانەکانیان لێیە، و لەوێ لە دۆڵێکدا نیشتەجێ بوون و دواتر ئەو دۆڵە ناوی گەلی برازان بوو دوای ماوەیەک لە نیشتەجێبوون لە گەلی بارزان، بەرەو باشوور فراوان بوون تا گەیشتنە سووروج لە ئورفا.[1] [2]