جاهیلی گەورە وەکی کەندووی بۆش وایە.
جاهیل؛ نەزان. کەندوو مەبەست لەو ئەمبارەیە کە لە سووچێکی ماڵدا بە قوڕ درووستدەکریت، دانەوێڵەی تێدەکرێت، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی نادان و نەزانە کە مێشکی هیچ زانست و زانیارییەکی تێدانییە، وەک کەندووی بەتاڵ وایە، بەبیری نەزانانەی خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات. [1]