جگەی گورگی پێیە.
جگە: پێشی دەوترێت چق. مەبەست لە قتکەی پشتی پێی گورگە، بەشێکی ڕەقی بەهێزە لە شەڕدا بەکاری دێنی، لە کوردەوادا لێیدەکەنەوە و وەک بەختی باش لای کەسێک هەڵدەگیرێت، بەپێی نەریتی کوردان پێیان وایە ئەوەی چقی گورگ یان کوزەکەمتیاری پێبی، بەختی بەرانبەر ئافرەت باش دەبێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە زووربەی شتەکانی ژیانیدا بەختی باش بێت. [1]