جیرانی بەحرێ نابێ تینی بێ.
جیران: هاوسێ یان دراوسێ. بەحر: دەریا، تینی: تینوو. ماڵێک لە نزیک ئاو بێت، بێگومان خاوەنەکەی تینوێتی نابینێ، بۆ کەسێک بەکاردێت کە داروسێی کەسی زانا و دانا بێت، هەروەها تێکەڵاوییان بکات، بێگومان دەبێت لێیانەو فێربێت و ئەویش لە دواڕۆژدا ببێتە کەسی هۆشیار و کەڵکی بۆ کۆمەڵگە هەبێت.[1]