جیرانی دز هەر ناوی بەدی بۆ دەمێنی.
جیران: هاوسێ یان دراوسێ. بەد: بۆ کەسی خراپەکار بەکاردێت. لە نەریتی کوردەواردا دزیی یەکێکە لە ڕەفتارە زۆر خراپەکان، مرۆڤ بەهۆیەوە لەکەدار دەبێت، هەروەها هاوسێ لای هاوسێ پێگەی بەرزەی هەیە و ئەرکی هاوسێیەتی گرانە، ئەو هاوسێیەی کاری خراپە بەرانبەر هاوسێکەی دەکات، جگە لە ڕووزەردی هیچی بۆ نامێنێتەوە. [1]