جەحێڵ ئەقڵی لە چاویەتی.
جەحێڵ: جەهێڵ یان کەسی تازەپێگەشتوو، گەنج. ئەقڵ: بیریوهۆش. هەموو کەسێکی گەنج دنیابینی بۆ ژیان کوورتە، واتە: بەباشی توانای لێکدانەوەی ڕووداوەکانی نییە، ئەوەی بەچاو دەیبینێ، پێی وایە ڕاستە. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە توانای شیکردنەوە و شەنوکەوکردنی ڕاستییەکانی نییە. [1]