جوولەکەی یەک ڕوو، باشترە لە موسوڵمانی دووڕوو.
جوو: بە کەسێک ئەوترێت کە پەیڕەوی ئایینی موسایی بکات، پێشوان دەڵێن جووەکانی کوردستان لە کاروکەساباتدا سەرڕاست بوون و فروفێڵیان نەکردووە، پەندەکە واتە: کەسێک کە نەناسیاو بێت، بە مەرجێک سەرڕاست بێت، باشترە پەیوەندی لەگەڵ بگریت وەک لەوەی کەسێکی نزیک دوورووبێ. [1]