جۆگەیەک ئاوی لێدەرچێ، هەر لێی دەردەچێ.
جۆگە: بەو ڕێڕەوە ئاوییە دەوترێت کە گوندنشینان کورد هەڵیدەبەستن، لە سەرچاوەیەکی ئاوییەوە بۆ کۆمەڵێک زەوی دێمەکار، دەیکەن بە بەراو، گەر جۆگە باش هەڵنەبەسترێ بەردەوام ئاودەدات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کاری خراپەکاریی ئەنجامبدات، هەر ئەوەندەی فێری بوو ناتوانێت وازیلێبهێنیت لەسەری بەردەوام دەبێت. [1]