چێڵ بەدزی کەڵ دەخوات، بەئاشکرا دەزێ.
چێڵ؛ مانگا. کەڵگرتن: جووتبوون. ئەگەر مانگایەک بەنهێنی لەگەڵ جوانەگایەکدا جووتبێت، بێگومان ئاوس دەبێت و دواتر دەزێ، هەمووان دەیبینن، پەندەکە واتە: هەندێک کار و کردەوە هەیە کە مرۆڤ بەنهێنی دەیکات، بەڵام ئەنجامەکەی بەئاشکرا هەمووان دەیبینن و ئاشکرادەبێت. [1]