چاو ئەگەر لووتی لە بەینا نەبوایە، یەکتریان دەخوارد.
لەناو بنەماڵە و خێزاندا هەمیشە کەسە پیر و دنیادیدەکان، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکدەخەن و نێوانگیریی کەسەکان دەکەن و ناهێڵن کێشەی نێوانیان قوڵببێتەوە. واتە: ئەگەر دوو برا گەورەیەک لەنێوانیان نەبێت، لەسەر بچووکترین شت دەبێتە کێشەیان و نێوانیان تێکدەچێت. [1]