چاو لە ڕێی خەڵک خێل دەبی.
چاولەڕێ: مەبەست لە کەسێکە کە چاوەڕوانی کەسێکی ئازیز و خۆشەویستی بکات کە لە گەشتێک بێتەوە، بەڵام چاوەڕوانی ماندووی دەکات و کورد وتەنی ئاوی پێی دادێ. ئەو هەر نایەتەوە. پەندەکە مەبەستی لە چاوەڕوانییە کە مرۆڤ لەبن دێنی و هێز و توانای لێدەبڕێ.[1]