چاوی دەران، خۆڵی سەران.
چاوی دەران: مەبەست لەو مرۆڤانەیە کە لە ژیانیاندا پشت بە بێگانە دەبەستن، بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان، خۆڵی سەران: مەبەست لە چرکەساتی مردنی مرۆڤە کە لە گۆردا خۆڵ دەکەن بەسەریا، پەندەکە واتە: ئەوەی چاوی لەسەر بێگانەبێت، لە ژیانیدا تا دەمرێ و خۆڵ دەکەنە سەری، هیچ بەهیچ ناکات. [1]