چاوی ڕەشم کاڵبووە.
چاوەڕوان کردنی دۆست و ئازیز تا چرکە ساتی هاتنیان، مرۆڤ دەخاتە بەر دۆخێکی سەختی دەروونیی و ڕۆحی مرۆڤ ماندوو دەکات، پەندەکە دەڵێ: چاوی ڕەشم لە چاوەڕوانی تۆدا کاڵ بوو هەر نەهاتی. مەبەست لەوەیە کە کەسێک لە چاوەڕوانی ئازیزێکیدا چاوی لێڵ بێت، ئەوەندە چاوەڕوانی بکات بەڵام ئەو هەر نەیەت. [1]