چاوی سووربووە، شتێکی لە چاودایە.
لە کۆمەڵگەدا کەسێک ستەمێکی بەرانبەر بکرێت، باری دەروونی تێکدەچێت، ڕەنگی ڕووخساری دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەوەدا چاو سووردەبێتەوە. دەوترێت شتێکی لە چاودایە، واتە: مەبەستێک لە دڵیدا هەیە و دەری نابڕێت، لە دەرفەت دەگەڕی، بۆ چۆنێتی تۆڵەکردنەوەیە لە دوژمنەکانی. [1]