چاوی حیز لەخۆیەوە پووت دەبێتەوە.
چاو حیز: لە کوردەواردا بە کەسێک دەوترێت کە چاو بگێڕێت و سەیری ئافرەتی خەڵکی بکات، پووت: بە شتێک دەوترێت بە ڕووکەش جوان بێت بەڵام ناوەرۆکی بەتاڵ بێت. پەندەکە واتە ناوەرۆکی هەموو ڕەفتار و کردارێکی خراپ پووچە، خاوەنەکەی تووشی ڕووزەردی ناو کۆمەڵگە دەکات.[1]