چەندی بەرد قەڵشت، ئەوەندە دەمی داچەقان.
لە کوردەواردا یەکێک لە کارە گرانەکان، بەردکردنە لە کانەبەرد، ئەو مرۆڤانەی ئەو کارە دەکەن، بە (پیک) بەردەکان دەشکێنن و بە چەکوشی تایبەتیی ڕێکی دەکەن، بۆ درووستکردنی دیوار کەڵکی لێدەبینرێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت بیەوێت قسەیەک بکات و قوتی بداتەوە و نەیکات.[1]