چیا دوای چیا بڵندتر دەبێت.
کوردستان وڵاتی چیاوکەژە، چیاکان بەدوای یەکدا بەرزتر و بڵنتر دەنوێنن، لە پەندەکەدا چیا ئاماژەیە بۆ کەسی ناودار و گەورەپیاو، گەورەپیاوان لەگەڵ یەکدا گەورەیی و پیاوەتی دەنوێنن. پەندەکە واتە کەسی گەورە، بەرانبەر کەسی لەخۆی گەورەتر بەڕێزتر دەردەکەوێت. [1]