هەورە سۆری سبیانان، مار دەچنەوە بنەبانان
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هەورە سۆری سبیانان، مار دەچنەوە بنەبانان) ، هاوشێوەی ئەمە وتراوە: هەور هات لە بادینان، خۆتان بکوتنە کادینان، ئەو ئیدیۆمەش پشتی بەستووە بە ئەزموونی کشتیاری و لادێ نشینەکان و زانیاری و شارەزایی حیسابگرە کوردەوارییەکان، ئەگەر سەر لە بەیانیان هەورێکی پڕ ئاوی ڕەنگ سوور بێتە ئاسمانی خۆشناوەتی ئەو هەورە بارانێکی زۆر و بەخوڕی پێوەیە، خەڵکی دەچنە بنەبانی خانوو و ژوورەکان بۆ ئەوەی تەڕ نەبن و سەرمابردوو نەبن بۆیە وتویانە: هەورە سۆری سبیانان، مار دەچنەوە بنەبانان.[1]