حەنەک دەبنە گەنەک.
حەنەک: گاڵتەوگەپ (فەرهەنگی خاڵ) گەنەک: مەبەست لە ڕەفتارێکی ڕاستگۆیانەیە. کورد دەڵێت: گاڵتە نیوەی ڕاستییە، واتە: ئەو کەسەی بە گاڵتەوە ڕەفتار و کردارت لەگەڵ دەکات، گەر نیوەی بەگاڵتەبێت، نیوەکەی تری بەڕاستییەتی. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێک جار شتی گاڵتەوگەپ دەبێتە ڕاستی. [1]