ناونیشانی بابەت: کامەران موکری سلێمانی ناونا شاری هەڵمەت و قوربانی
ئامادەکردن: #داناز عەبدولڕەحمان بابان#
#کامەران موکری#، لە زۆربەی خۆپیشاندانەکانی ئەو کاتەی شاری #سلێمانی#دا بەشداری کردووە و هەمیشە پێشەنگ بووە. هەر لە خۆپیشاندانەکانیشدا یەکەم کەس بووە کە شاری سلێمانی ناونا (هەڵمەت و قوربانی)، کاتێک لە خۆپیشاندانی سلێمانی دژی پەیمانی (پۆرتسمۆس) وتارێکی بە دەنگی بڵند خوێندەوە و وتی: ئەی جەماوەری بەشەرەفی شاری هەڵمەت و قوربانی. [1]