ناوی شیعر: سوخمە
ناوی نووسەر: #کامەران موکری#
وتی: سوخمەی ئاوا تەسک
قوماشەکەشی وا ناسک
بۆ سنگم نابێ، زوو ئەپوێ
بۆم بدروو یەکێکی نوێ
مەگەر هی زیو و ئاڵتوون چن
بشی بۆ سنگی وا خرپن
شەرمی ڕستە سەر خونچەی لێو
سووی لە ڕوومەتی وەکو سێو
بە نازێکەوە وەکو بووک
وتی سوخمەی وا تەسک و بچووک
بۆ سنگی وا بەرز و گۆشتن
نابێ ئەی دەستە خوشکی من
ئەمە دوو سوخمەت بۆ درووم
نەگوونجان لەگەڵ ئارەزووم
ئەمجارە لەسەر ئەندازە
بۆم بدروو سوخمەی تازە
دەستە خوشکی سوخمە دروو
مەست بوو بە جوانی سنگ و ڕوو
ئەمەندەی نوڕییە سەر سنگ
کوڵمی گوڵ و پرچی گزنگ
ئەمجارەش ئەندازەی شێوان
تێک چوو سوخمەی کچۆڵەی جوان
[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=506935&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی شیعری سوخمە بە دەنگی باست حەمەغەریب=KTML_Link_External_End=