ڕۆیشتنی وەردان، خواردنێ نۆکان، وەکی ئێکن گران
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ڕۆیشتنی وەردان، خواردنێ نۆکان، وەکی ئێکن گران) ، وەرد: ئەو پارچە زەوییەی دووجاران کێلرا بێت، کەستەکی گەورە گەورە و کەند و لەندی هێڵی گاسنی تێدایە، وەکوو (بەیار) ئەو پارچە زەوییەی نەکێلراوە نییە کە ڕووەکەی تەختە، لە زەوی وەردان ڕۆیشتن قوورسە، نۆکاویش ئەو خۆراکەیە کە هاوشێوەی ڕۆیشتنی ناو وەردان بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرس گرانە چونکە دەبێتە بنەمای باوبژ و غازاتێکی زۆربۆیە (ناو وەرد و خواردنی نۆک) وەکوو یەک سەیر کراون هەردووکیان قوورسی و زەحمەتیان هەیە یەک بۆ هەرسکردن و یەکیش بۆ ڕێ ڕۆیشتن بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: ڕۆیشتنی وەردان، خواردنێ نۆکان، وەکی ئێکن گران.[1]