ناو: مەسعود
نازناو: ساڵەیی
ناوی باوک: مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1948
شوێنی لە دایکبوون: #کەرکووک#
=KTML_Bold=ژیاننامە:=KTML_End=
مەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، ناسراو بە مەسعود ساڵەیی.
ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە.
ساڵی 1974 بووەتە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات کە تێکڕای ئەمیندارێتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لەخۆ دەگرت.
ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەم بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.
ساڵی 2005 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن.
ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین.
مەسعود مستەفا کاکە حەمە حسێن، ناسراو بە مەسعود ساڵەیی، ساڵی 1948 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، تا قۆناغی ئامادەیی هەر لەو شارە خوێندووە، ساڵی 1965 پەیمانگای مامۆستایانی لە بەشی وێژەیی تەواوکردووە، ساڵی 1966 لە بەشی یاسای زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لە قۆناغی دووەمی زانکۆ ساڵی 1967 وازی هێناوە.
ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی لە شانشینی ئێران کردووە و وەک پەنابەر لەوێ ژیاوە.
ساڵی1991 پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە کوردستان. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی، تورکی، فارسی و ئینگلیزییە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
ساڵی 1964 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە کردووە، ساڵی 1964 پێشمەرگەی ناوخۆی شاری کەرکووک بووە.
ساڵی 1965 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوی دوبز سەر بە لێژنەی ناوچەی کەرکووک سەر بە لێژنەی لقی سێ.
ساڵی 1966 بەشداری شەڕی قەرەداغی لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# دژ بە سوپای کۆماری ئێراقی کردووە.
ساڵی 1967 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی ڕێکخراوی دەرەوەی کەرکووک سەر بە لێژنەی ناوچەی کەرکووک سەر بە لێژنەی لقی سێ.
ساڵی 1967 کە لە ساڵی دووەمی بەشی یاسای زانکۆی بەغدا بووە لەلایەن گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد #جەلال تاڵەبانی#یەوە بەند کراوە و ئەشکەنجە دراوە دواتر ڕادەستی دەزگای ئەمنی گشتی ئێراقی کراوە و بەو هۆیەوە بۆ هەمیشە لە خوێندن بێبەش کراوە.
ساڵانی 1967 1968 لە بەندیخانەی کەرکووک و بەندیخانەی باب ئەلشەت (باب الشط) ی شاری موسڵ بەند کراوه.
ساڵی 1968بەشداری بەرگری بەرانبەر بە هەڵمەتی هێزەکانی چەکداری گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد جەلال تاڵەبانی بە پشتیووانی هێزی زەمینی سوپای ئێراق لە دەڤەری جەباری و قەرەحەسەن لە سنووری پارێزگای کەرکووکی کردووە.
ساڵی 1968بە فەرماندەیی عەلی قاسم ناسراو بە عەلی #شنگال#ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری شەڕی چیای سلباتۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک دژ بە هێزەکانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد جەلال تاڵەبانی کردووە.
ساڵی 1970 نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بەڵام ئامادەی نەبووە.
ساڵی 1974 بووەتە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات کە تێکڕای ئەمیندارێتییە گشتییەکانی شۆڕشی ئەیلوولی لەخۆ دەگرت، پێش ساڵی 1983 لە بەشی ئیدارەی مەکتەبی سیاسی کاری کردووە.
ساڵی 1983وەک دەستەی نووسەران بۆ بەشی ڕاگەیاندن گواستراوەتەوه.
ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی ڕێکخراو لە لێژنەی ڕێکخراوی بارەگای مەکتەبی سیاسی.
ساڵی 1985 لە دەستەی نووسەرانی ڕاگەیاندن دامەزراوە
ساڵی 1984 بووەتە ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 1985 لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان خزمەتی کردووە.
ساڵی 1985 بووەتە ئەندامی لێژنەی لق لە لێژنەی لقی دوو.
ساڵی 1986 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سەفین ئۆرگانی لێژنەی لقی دوو بووە.
ساڵی 1986 کراوەتە کارگێڕی لێژنەی لقی سێ.
ساڵی 1987 بەشداری لە ئاهەنگی ساڵوەگەڕی 53 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی ئێراقی لە دەڤەری قەرەداغ کردووە.
ساڵانی 1986 1987سەرنووسەری گۆڤاری بابەگوڕگوڕ بووە.
ساڵی 1989 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1990 بە ئەندامی لێژنەی ڕاگەیاندن دەستنیشان کراوە.
ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەڕینی باشووری کوردستانی کردووە.
ساڵی 1993 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو (کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1993 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی سێی کەرکووک.
ساڵی 1994 بە نوێنەرایەتی سەرۆک #مەسعود بارزانی# لە شاری #هەولێر# بەشداری لە ڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان کردووە.
ساڵی 1994 بووەتە ئەندامی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن و پاش ماوەیەک کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن.
ساڵی 1995 لە ڕۆژنامەی برایەتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو وتاری بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 1996 بە مەبەستی بەشداری لە حەڤدەیەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە یاوەری شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو سەردانی شاری تارانی کردووە.
ساڵی 1997 بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری لە کردنەوەی کۆنگرەی چوارەم (کۆنگرەی یەکسانی) دا کردووە.
ساڵی 1997 مامۆستای وانەی ڕێکخستن لە پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر بووە.
ساڵی 1999 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی یەدەگی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) لە ڕیزبەندی سێیەم هەڵبژێردراوە.
ساڵی 2000 پێشوازی لە شاندێکی ڕۆشنبیرانی عەرەب دەکات.
ساڵی 2001 مامۆستای وانەی ڕێکخستن و پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان یەکگرتوو بووە لە شاری هەولێر.
ساڵی 2001 بە یاوەری سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری هەولێر بەشداری لە ئاهەنگی دەرچوونی خولی دوازدەیەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیراندا کردووه.
ساڵی 2002 لە شارەدێی پیرمام بەشداری کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی کرد و کێشەی کارەبا و پڕۆژەی فیدراڵییان بەر باس دا.
ساڵی 2004 مامۆستای وانەی ڕێکخستن بووە لە خولی چواردەیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شارەدێی پیرمام.
ساڵانی 2004-2010 ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
ساڵی 2005 کراوەتە بەرپرسی مەکتەبی ناوەندی ڕێکخستن.
ساڵی 2007 مامۆستای وانەی ڕێکخستن لە خولی شازدەیەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شاری هەولێر، .
ساڵی 2016 کراوەتە بەرپرسی دەستەی چاودێری و پشکنین.
ساڵی 2018 لە شاری هەولێر بەشداری لە کردنەوەی کۆنگرەی هەشتەم (کۆنگرەی پێشمەرگە) ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کردووە. [1]