دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی #بافڵ تاڵەبانی# لە ڕێگای فڕۆکەخانەی #سلێمانی#یەوە بەرەو دەرەوەی هەرێم گەشتی کردووە.
ستافێک یاوەری بافڵ تاڵەبانیان کردووە بۆ دەرەوەی وڵات لە ناویاندا #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#ی لەگەڵدایە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە ڕێگای وڵاتی ئوردنەوە بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوتوون.
پێش بەڕێکەوتنی بۆ دەرەوەی وڵات بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ سەرۆکی پارتی و سەرۆکی حکومەت ناردووە لەسەر کۆی کێشەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و بەتایبەت لە بابەتی ڤیتۆی #مەسرور بارزانی# لە پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی سەر بەیەکێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆی کێشەکان چارەسەر نەکرێن چاوەڕێی هەڵوێستی یەکێتی بن و یەکێتی ناچار دەبێت بڕیاری قوورس بدات لە ناویاندا کشانەوە لە حکومەتی هەرێم.
بافڵ تاڵەبانی نیگەران بووە پێی وایە پارتی بەمەبەست درێژە بە سیاسەتی دژایەتی حزبەکەی دەدات و لە هیچ پرسێک ئامادەی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نین. [1]