=KTML_Bold=وەک ئەوەی ئێمە گەرما و سەرمامان نەبینیبێت=KTML_End=
ئەو ساڵەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە ئەنجام دەدرا، باوکم تووشی ڕوودای هاتوچۆ ببوو. خوشکەکەم ناچار لە سێ چوار بست سێبەری سەربانەکەمان دەیخوێند. جا گەرمای #کەلار# چۆن گەرمایەکە.
دواتریش نمرەیەکی باشی هێنا و کۆلێژی تەواوکرد و ئێستا یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکانی کەلار.
برایەکی ترم بەهەمان شێوە ساڵی نەوەدەکان خۆی نقڵی #سلێمانی# کرد تا بتوانێت باشترین نمرە بهێنێت، دایکم ئەیووت چلەی زستان نەوت نەبوو بەتانی دەدا بەشانی تا بخوێنێت، ئەوەبوو کۆلێژی پزیشکی گشتی تەواوکرد.
زیادەڕۆی نییە بڵێم زۆرینەی منداڵی کورد بەم چەرمە سەرییە خوێندنی تەواوکردووە، بەڵام ناکرێت منەت بەسەر خەڵک و دەوروبەری خۆت بکەیت.
ئەوەی ئێستا بۆ یەکەمەکان دەکرێت پێمووایە زیاد لەحەد گەورەکردن و منەت کردنە بەسەر خەڵکی وەک ئەوەی ئێمە و مانان لە کۆشک و ڤێلا خوێندمان تەواومان کردبێت.
گەرما و سەرمامان نەبینیبێت. [1]
#دێکان عەلی#