خاوەن مڵک دەڵێ: خوایە بەتەمای تۆ، دزیش دەڵێ: خوایە بەتەمای تۆ.
هەموو خاوەن سامانێک بەردەوام دڵی لای مڵک و سامانەکەیەتی، کاتێک شەودادێ، بەتەمای خوای ئەنێ و جێیدەهێڵێ، لەگەڵ ئەوەدا دزیش کە شەو بۆ کاری دزی دەگەڕێ، بەتەمای خوا دزی دەکات و دەیەوێت شتێکی دەستکەوێ. پەندەکە واتە: خاوەن مڵک و دز هەردووکیان خوا بەتەمادەکەن.[1]