خوشکی بێ برا، وەک داری بێ گەڵا.
لە کوردەواردا کوڕ پشتە، واتە: لە زنجیرەی پشتاوپشتی خێزان و بنەماڵەدا کوڕ لە پێش کچەوەیە، بۆیە بەرپرسیارییەتی زیاتر لەسەرە. پەندەکە واتە: برا بە پشتوپەنای خوشک دادەنرێت، بەتایبەتیی کاتێک خوشکێک تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێت، واتە: ئەوانەی کە پارێزەر و داکۆکیکارن لە ئافرەت، ئەوە برا و باوکە. [1]