خێر و شەڕت هاوتان، هەر قونهەڵپچڕانەکەت بۆ دەمێنیتەوە.
خێر: چاکە بەکردار یان ڕەفتار و گوفتار لەگەڵ خەڵک دەوترێت (فەرهەنگی خاڵ) قونهەڵپچران: مەبەست لە کردەوەی کەسێکە لە دۆخێکدا هەم قازانج و هەم زیانی کردبێت و تای تەرازووی هاوسەنگ بێت، تەنیا ماندووبوونی بۆ مابێتەوە، پێشوان دەڵێن: ژنێک دەچێتە لای مەلا، دەڵێت: بەڕۆژ کاری ناجۆر لەگەڵ پیاواندا دەکەم، پارەکە دەدەم بە بەرماڵ و دەیخەمە مزگەت، خێرم دەگات یان شەڕ، مەلاش دەڵێت: تەنیا قونهەڵپچڕانی بۆ دەمێنێتەوە. [1]