خێری نییە و شەڕیشی بەپێی سەگە.
شەڕە سەگ لە کوردەواردا لە پشدەری ناوچەی موکریان هەیە، سەگەکان زۆر بەسەختی بەرانبەر یەک شەڕدەکەن، هەندێک کەس هەن شەڕانگێزن، کە دەستەوگیری شەڕدەبن، خراپ شەردەکەن. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە هیچ پیاوەتیی و دەستگیرۆییەکی بۆ هەژاران نەبێت، لەگەڵ ئەوەدا شەڕانی بێت و شەڕی زۆر سەخت بێت. [1]