ناونیشانی بابەت: پێشمەرگە و جاش
ئامادەکردن: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
سەرکردایەتی سیاسیی کوردی، لە دوای ڕاپەڕینەوه، ئەوەندە دادپەروەرن، جیاوازی نێوان (شەهید و خائین) ، (پێشمەرگه و جاش) یان، لە لیستی شەهیدان و خانەنشینان دا نەهێشت.
گەر بەوردی و قوڵی بڕوانینە، وێنەی سووتاندنی ئەو تراکتۆرە و دەیان تراژیدیای جەرگ بڕ و غەدر، گەر چیرۆکی مەرگەساتی ڕووداووەکە، بۆ هەڕ کەسێک، لە هەر نەتەوەیەکی تر، نیشتمانێکی تر باس بکەین، بڕوا ناکەم هەستی مرۆیانەی بتوانێت لە ئاستی ئەو خیانەتە گەورەیەدا، نوقمی شەرم نەبێ و بێ دەنگ بێ، لە ناخ و ویژدانی خۆی دا، هەست بە ئازارێکی ئاڵۆزی دەروونی و ڕسوایی قوڵ نەکات.
تەنیا سەرکردەکانی کورد نەبێ، شانازی بەم تراژیدیا و ئەم جۆرە سیناریۆی کورد کوشتنە دەکەن، بە سەرکەوتن و داستانی سەروەری وشکۆی دەزانن.
ئەم سەرکردانە، وەک سەددام مەدالیای ئازایەتی و قارەمانییەتی بەو جاش و مستەشار و خائین و جاسوسانە دەبەخشن، کە بەپاڵپشتی ئیستیخباراتی سەربازی سوپای ئێراق، توانیویانە ئەو پێشمەرگه و فەرماندانە لە ناو ببەن ، لەو سەردەمە دژاوار و ئالۆزەدا. ڕووبەڕووی پڕۆسەی بەعەرەبکردن و خاپوورکرنی گوندەکان دەبوونەوە. بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەی درووست کردنی ئۆردگاکان تێک بشکێنن.
هەندێک لە سەرکردەکانی کورد خەت مائیل بوون ، فایلەکانیان بەڵگەی تەواون و دۆکۆمینتن، هیچ دەستوور و یاسا و ڕێسایەک ناتوانێ وشه و ڕسته و زانیاری و ڕاپۆرتەکانی ناو ئەو فایلانە یان بسڕێتەوە.
هەندێ لە سەرکردەکان، به نەخشه و پیلان، لەو سەردەمانەدا پەیوەندیان بە دەیان جاش و مەفرەزە خاسە و ڕەفیق حیزبی و ڕەفیق سەدام و نەسیر موتەقەدیم و جاسوس و خائینەوە هەبووە.
وەک لە وێنەکەدا تراکتۆرەکە دیارە، ئەو سەرۆک جاشانەی ئەو مەرگەساتەیان ئەنجام داوە. بە جیهازی تایبەتی بە بەردەوامی پەیوەندیان بە ئیستیخباراتی عەسکەری سوپای ئێراقی لیواکانی فەیلەقی یەک و فەیلەقی پێنج، لە #کەرکووک# و #هەولێر# هەبووە، بە ئۆتۆمۆبێلی تایبەتی بە هاوکاری هێزەکانی سوپای ئێراق و کۆپتەر، تاریک و لێڵی بەیانیان خۆیان دەگەیاندە ناو گوند و شوێنە چەپەکەکانی نێو گردۆڵکه و دامێنی کێوەکان.
بەدوای پێشمەرگەی مەفرەزە و کەرت و هەرێمەکان دا دەگەڕان، بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانە گوللە باران بکەن، یا دەستگیریان بکەن و بۆ مشتێ پارە بیان فرۆشن.
دوای ڕاپەڕین زۆر لەوسەرکردانە و سەرۆک جاش و جاسوس و خائینانە، دەیان تەلار و کۆمپانیای جۆراوجۆریان، لەسەر خوێنی ئەو پێشمەرگه و فەرماندە شەهیدانە دامەزراند .
ئێستا ئەو جاش و خائین و جاسوس و مستەشار و ئەو ڕەفیق حیزبی و نەسیر موتەقەدیمانە، هاوڕێی گیان بە گیانی ئەوسەرکردانەن، پێکەوە پێکی دەسکەوت و سەرکەوتنەکان هەڵدەدەن.
ئێستا ناوی ئەو جاشانەی بە دەستی پێشمەرگەی ئەم نیشتمانە کوژراوە، لە ناو لیستی شەهیدانی نیشتماندایە، بە پلەی باڵای جیاجیا تۆمارکراوە، ناویان لە لیستی خانەنشینی پێشمەرگە بە جۆرێک تۆمار کراوە ، پلەکانیان زۆر لە شەهید و پێشمەرگە دێرینەکان باڵاترە.
ئەمەیە کۆمیدیای پڕلە تراژیدیای ، سایکۆلۆژی عەقڵی سەرکردایەتی خەباتی ڕزگاری خوازی کوردە.
بروانە ئەم سەرکردانە چەند داد پەرەرن ، چەند بە بەرنامه و پلان و نەخشە ی چڕ و پڕ، لە دوای ڕاپەڕین و پەرلەمان و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جیاوازی نێوان (شەهید) و (خائین) و (پێشمەرگە ) و (جاش) یان نەهێشت.
+ لە شەوی 29-30ی 1979 سیروان تاڵەبانی فەرماندی هەرێمی 5 #قەرەداغ# و حەسەن خاوێی و عەلی چەلەبی و حاجی چاوشین و نەجات کەرکووکی و محەمەد کەریم و هەژار ، لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەکردایەتییەوە بۆ ناوچەی قەرەداغ ، لە گوندی زێڕین جۆی #شارەزوور# دەکەونە
کەمینێکی جاشەوە و دواهەناسە دەسپێرن. [1]