دار وەک هەموو شتێکی زیندووی دنیا سرووشتی تایبەتیی خۆی هەیە، زۆرێک لە دارەکانی وڵاتی کوردەوار بەردارن و بەردەگرن، هەندێکی کەمی دارەکان، بێبەرن، لە کوردەواردا پێیان دەوترێت: زڕ، وشەی (بریا) لە ڕووی واتاییەوە بۆ مەبەستی خولیا و ئارەزوو بەکاردێت، پەندەکە واتە: ئیشوکار بە بریا ئەنجامی باشی نابێت. [1]