دەستکردنەوە باشترە لە دەست شۆڕکردنەوە.
لە کۆمەڵگەدا ئاستی کەسایەتی مرۆڤەکان هەموو وەک یەک نییە، بۆیە لەسەر هەر بابەتێک بە ئاشتی نەگەنە ئەنجام، بەشەڕ یەکلایی دەکەنەوە. پەندەکە واتە: ئەو کەسەی تووشی شەڕی دەستەویەخە دەبێت، پێویستە دەستبکاتەوە و پارێزگاری لەخۆی بکات، نەک دەست شۆڕبکاتەوە و سووکایەتی بە کەسایەتی بکرێت. [1]