یەکێتی تۆپی سەرمێزی سلێمانی پاڵەوانێتی ئاستە تەمەنییەکانی بۆ یانەکانی شاری #سلێمانی# دەست پێکردوو لە ڕکابەرییەکانی دا و بۆ ئاستی خونچەکان، نەسیم نەهرۆ یاریزانی خونچەی فێرگەی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بگاتە یاری کۆتایی.
ئەمە و لە ئاستی بێچووە شێران ، شاکۆ شۆڕش بە ئاستە بەرزەکەی دەرکەوتەوە و دوایی ڕکابەرییەکی بەهێز گەیشتنی بە یاری کۆتایی مسۆگەر کرد.
سەبارەت بە ئەنجامەکانی یاریزانانی پێشمەرگە، هەردی ئەحمەد ڕاهێنەری فێرگەی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، فێرگەی تۆپی سەرمێزی پێشمەرگە هەمیشە بە ئاستە بەرزەکەی لە پاڵەوانێتییەکان دەبینرێت و خۆش بەختانەش لەم پاڵەوانێتییەدا توانیمان بە ئاستێکی جیاواز یاریزانانمان ببینرێن و بوونە پاڵەوان و نمایشی هێزی خۆیان کردەوە.
هەردی وتیشی لە ئێستادا 2023 خاوەن پلەی سێیەمی ڕیزبەندین بۆ ئاستی خونچەکان کە یاریزان #محەمەد دلاوەر# توانی ئەو دەست کەوتە بۆ خۆی بەدەست بهێنێت و هەروەک نەسیم نەهرۆش لە یاری کۆتایدایە و لەبەرانبەر لان دیار یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق و #یانەی وەرزشی ئاشتی# یاری دەکات.
سەبارەت بە ئەنجامی شاکۆ، ڕاهێنەرەکەی فێرگەی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە وتی، لەسەر ئاستی بێچووە شێران دووبارە شاکۆ شۆڕش بە بەهێزی بینرایەوە و بە سەرکەوتنەکانی گەیشتنی بە یاری کۆتایی مسۆگەرە و لەبەرانبەر یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق محەمەد یاسین لە یانەی ئاشتی یاری دەکات. [1]