ئەگەر کابانم کابان بی، چ ڕۆژان مار بێ شیر نابی
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر کابانم کابان بی، چ ڕۆژان مار بێ شیر نابی)، ژنانی کورد کە ڕۆڵی کەیبانوویان بینیووە لە ماڵدا لە هەمان کاتیش ڕۆڵی هاوشانی برا و باوک و مێردی کردووە لە ناو کێڵگە و کاری کشتیاری و وەرزێریدا، هەندێک ژنیش کابان و لێزانییەکەیان لە ژنانی تر زیاتر بووە، نەیهێشتووە ماڵ بێ شیر و ماست و پێداویستی و بەرهەمەکانی بێت، کوردەواریش بۆ ئەو جۆرە کابانە وتویەتی: ئەگەر کابانم کابان بی، چ ڕۆژان مار بێ شیر نابی. [1]