مەڕ دەڵێ بواران زوو دەرم کە، کەر دەڵێ هاوینانیش جلم که
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (مەڕ دەڵێ بواران زوو دەرم کە، کەر دەڵێ هاوینانیش جلم که)، مەڕ یەکێکە لەو ئاژەڵانەی بە گەرما قەڵس و ساغەڵەت و بێزار دەبێت بۆیە خاوەنەکەی لەگەڵ سەرەتای بەهار لە گەوڕ و هۆرەکاندا دەریدەکات و دەیباتە دەشت و کێوان، ئاژەڵی کەریش پێچەوانەی مەڕە، کەر بە سەرمای زۆر قەڵس و ساغڵەت دەبێت و بەرگەی سەرماوسۆڵەی ناگریت، دەوترێت: لە چلەی هاوینێ تەنیا یەک ڕۆژ گەرمای دەبێت لە ماوەی یەک ساڵدا، بۆیە لە خۆشناوەتیدا وەکوو زانیاری و شارەزایی وتویانە: مەڕ دەڵێ بواران زوو دەرم کە، کەر دەڵێ هاوینانیش جلم که. [1]