لەناو عاردان تاریشکم، لە دەرمانان سەر پشکم
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەناو عاردان تاریشکم، لە دەرمانان سەر پشکم) ، تاڵیشک گیایەکی تاڵی گەڵاپانی درێژکۆڵەی بەهارییە، باڵندەی (کەو) باشی دەخوات، ئەوانەی کەو بەخێودەکەن بەهاران دەچنە بەیار و وەرد و دەم جۆگە و شیوان دەیکەن و دەیدەن بەکەوەکانیان، دەوترێت: گیایەکی بەهاری دەرمانە بۆ هەندێک نەخۆشی لەوانە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەیخۆن، بۆیە لە دەرمانی گژوگیای کوردەواریدا ئاماژەی پێکراوە و ئەو ئیدیۆمەش لەبەر ئەوە وتراوە: لەناو عاردان تاریشکم، لە دەرمانان سەر پشکم.[1]