=KTML_Bold=پلەی لیوا و عەقید و موقەدەم دراوە بە کەسانێک کە بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە=KTML_End=
بەپێی نووسراوێک کە #ئاوات شێخ جەناب# وەزیری دارایی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# ئاڕاستەی #وەزارەتی ناوخۆ#ی کردووە ڕێکارە داراییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی 32 ئەفسەری سەر بە #بزووتنەوەی گۆڕان#ی ئەنجامداوە و ئەو ئەفسەرانە بەپێی فرمانێکی نهێنی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت لە ڕێکەوتی #07-06-2023# و نووسراوێکی نهێنی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی #09-06-2023# پلەیان بەرزکراوەتەوە.
بەدەر لە ڕێنمایی تەنیا 32 ئەفسەری سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردراون و پلەیان بەرز کراوەتەوە کە پێکهاتوون لە سێ لیست. لیستی یەکەم 19 ئەفسەرە بە عەمید ڕزگار ئەحمەد دەست پێدەکات و بە مولازم کاوە ئەحمەد کۆتایی دێت. لیستی دووەم 10 ئەفسەرەو بە عەمید فەرەیدون عومەر دەست پێدەکات و بە ڕائید حسێن عەبدوڵڵا کۆتای دێت. لیستی سێیەم سێ ئەفسەرن بە عەمید شکور محەمەد دەست پێدەکات و بە ڕائید کامەران عەبدوڵڵا کۆتایی دێت.
سەرجەم ئەو ئەفسەرانە سەربە وەزارەتی ناوخۆن و چەند ئەفسەرێکیان سەر بە بەرگری و فریاکەوتنن و ئەوانی تر سەر بە پۆلیس و پۆلیسی دارستان و هاتوچۆن و بەدەر لە ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ تەنیا لە ڕێگای ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییەوە پلەیان بۆ بەرزکراوەتەوە.
هەندێک لەو ئەفسەرانە بڕوانامەی سەرەتاییان هەیە و پلەیان بۆ لیوا و عەقید و ڕائید بەرزکراوەتەوە.
جیاکردنەوەی ئەفسەرەکانی گۆڕان و پلەبەرزکردنەوەیان بە فەرمانی نهێنی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و #پارتی دیموکراتی کوردستان#دایە و وەزیری دارایی لە ڕێکەوتی #12-06-2023# بەخێرای هەموو ڕێکارە ئیداری و داراییەکانی پلە بەرزکردنەوەکەی ئەنجامداوە و بەپێی پلە نوێیەکانیان مووچەی ئەو ئەفسەرانە زیاد کراوە.
پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرەکانی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی حکومەت بەرزکردنەوەی پلەی دوو فەرماندەی سەربازی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی ڕەت کردەوە. [1]