غوددەی دەرەقی غوددەیەکی بچوکە دەکەوێتە خواروی ملەوە، دوو هۆڕمۆن بەرهەمدەهێنێت ئەوانیش سیروکسین (T-4) سیانیی یودوسیرونین (T-3).
هەردوو هۆرمۆنەکە ڕێژەی کاربۆهیدرات و چەوری جەستە ڕێکدەخەن، پلەی گەرمی لەش کۆنتڕۆڵ دەکەن و کاریگەرییان لەسەر لێدانی دڵ هەیە و یارمەتیی کۆنترۆڵکردنی بڕی پرۆتینی بەرهەمهێنانی جەستە دەدەن.
کەمیی یان بەرزیی ئاستی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی، کەمبوونەوەی غوددەی دەرەقی کە کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنەکە هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بە ڕادەی پێویست بەرهەمنەهێنێت، ئەم حاڵەتەش پێی دەوترێت کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی.
زیادبوونی غودەی دەرەقی کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنەکە هۆرمۆنی غودەی دەرەقی زۆر بەرهەم بهێنێت، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت زیادبوونی غودەی دەرەقی.
=KTML_Bold=دیارترین نیشانەکانی چیین؟=KTML_End=
- زیادبوونی کێش.
- هیلاکبوون.
- لاوازی ماسوولکەکان.
- هێواشی لێدانی دڵ، یان نازانیت کە دڵی بەهێواشی لێدەدات.
- زۆربوونی هەستیاری بەرانبەر سەرما.
- قەبزی.
- ئاوسانی دەموچاو.
- نووسانی دەنگ.
- زبریی لە قژ و پێستدا.
- زۆربوونی خوێن بەشێوەیەکی زۆر لە کاتی سوڕی مانگانەدا.
- ڕوتانەوەی قژ.
- بێتاقەت بوون.
- بوونی گرفت لە بیرهاتنەوەی شتەکاندا. [1]