12 نیشانە دەریدەخات کێشە لە دڵ و بۆریەکانی خوێندا هەیە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکەی جددی وەریبگریت، بۆ ئەوەی نەگاتە بارۆدۆخە خراپەکانی وەک قەستەرەی دڵ و جەڵدەی مێشک و کێشەکانی بینین.
نەخۆشی دڵ لەنێو خانمان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوە لە جیهاندا نەخۆشی دڵ و بۆریەکانی خوێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ مردنی خانمان لە هەموو تەمەنەکاندا، جیا لە ئازاری سنگیش، بەڵام کێشەکانی دڵ هێشتا نادیارە، لەم ماوەیەی کۆتایدا، دکتۆر ئەمیت بخای، پسپۆری نەخۆشی دڵ لە بریتانیا دەڵێت دەکرێت نیشانەکان هەندێکجار بەرەو خراپی بڕۆن.
=KTML_Bold=نیشانەکانی نەخۆشی دڵ و بۆری خوێن:=KTML_End=
=KTML_Bold=ئەو نیشانانەی نابێت پشتگوێی بخەیت و پێویستە ئاگاداری بیت:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ئازاری سنگ:=KTML_End= ئازارێکی زۆر و لەپڕە لە دڵ و قۆڵەکان و چەناگە، نیشانەیەکە بۆ جەڵدەی دڵ بۆ خانمان و پیاوان، پێویستە ئاگاداری ببیت.
2. گرێی قاچەکان: لەوانەیە گرێی قاچەکان نیشانەیەکی سرووشتی نەبێت و یەکێک بێت لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.
=KTML_Bold=3. سەرسوڕان:=KTML_End= کاتێک بەیانیان هەڵدەستیت لەپڕ سەرت دەسوڕێت یان کاتێک کارێکی قوورس دەکەیت یەکێکە لە نیشانەکان.
=KTML_Bold=4. هیلاکبوون بەشێوەیەکی نائاسایی:=KTML_End= کاتێک لە چالاکییەکانی ڕۆژ بێ هۆکار هیلاک دەبیت پێویستە پزیشک ببینیت.
=KTML_Bold=5. بوونی ئازار لە قۆڵدا:=KTML_End= بوونی ئازار یان قوورسیەک لەسەر قۆڵەکان بەتایبەت قۆڵی ڕاست نیشانەیەکە نابێت پستگوێی بخەیت.
=KTML_Bold=6. لێدانی دڵ:=KTML_End= ئەگەر هەستت کرد دڵت بەشێوەیەکی ڕاست لێنادات پێویستە قسە لەگەڵ پزیشکدا بکەیت.
=KTML_Bold=7. قوورسی لە کاتی کردنی چالاکییەکانی ڕۆژدا:=KTML_End= ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە کاتێک شتێک ڕادەکێشیت یان چەمانەوە بۆ پێشەوە نیشانەیەکە لە نەخۆشی دڵ و بۆری خوێن.
=KTML_Bold=8. ئارەق کردنەوە:=KTML_End= ئارەقێکی زۆر دەکەیتەوە کاتێک هیکلاکیش نابیت نیشانەیەکە بۆ نەخۆشی دڵ.
=KTML_Bold=9. تەنگە نەفەسی:=KTML_End= کاتێک بەسەر قادرمەیەکدا سەردەکەویت تەنگەنەفەس دەبیت، دڵت هاواردەکات و داوای یارمەتیی دەکات.
=KTML_Bold=10. قوورسی لە کاتی لەخەوهەڵساندا و هیلاکی:=KTML_End= نیشانەیەکە کە دڵت ئازاری هەیە.
=KTML_Bold=11. دڵتێکەڵهاندن:=KTML_End= دڵتێکەڵهاندن و بوونی ئازار لە سنگدا نیشانەیەکە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.
=KTML_Bold=12. توندبوونی سنگ:=KTML_End= کاتێک هەست بە توندی کرد لە سنگتدا، نیشانەیەکە لە نەخۆشی دڵ و بۆری خوێن.
=KTML_Bold=ئەم تاقیکردنەوەیە بکە ئەگەر دەتەوێت تەندرووستی دڵت بزانیت:=KTML_End=
- سەرکەوتن بەسەر قادرمەی دوو قاتدا بەخێرایی.
- هەناسەت بۆماوەی 20 چرکە بگرە.
- لەپڕدا هەڵبستە بێئەوەی هەست بە سەرسوڕان بکەیت.
- کردنی سکوات بێ هیچ قوورسیەک. [1]