ناونیشانی بابەت: سیناریۆی کۆدەتا 16-07-1979
ئامادەکردن: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کاتژمێر 10 بەیانی #16-07-1979# #سەددام حسێن#ی جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق، لە سیناریۆی کۆدەتایەک دا، لەگەڵ ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماری ئێراق و خەیروڵڵا تلفاح و عەدنان خەیروڵڵا و هەیسەم ئەحمەد و حەسەن بەکر، لە ماڵی خەیروڵڵا تلفاح کۆبوونەوە، دوای مشتومڕێکی زۆر سەددام بە ئەحمەد حەسەن بەکری وت:
- تۆ لەگەڵ حافز ئەسەدی سەرۆکی سووریا و حیزبی بەعسی سووریا، چەند دانووستانێکتان کردووە، بۆ ئەوەی حافز ئەسەد ببێ بەجێگری سەرۆکی یەکێتی حیزبی بەعس و من لە حیزب دوور بخەنەوە.
سەدام داوای لە ئەحمەد کرد، دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار ی ئێراق ببێ، ئەحمەد ڕازی نەدەبوو، گرژی سەری هەڵدا، هەیسەم دەمانچەکەی دەرهێناو فیشەکێکی تەقاند، دەستی عەدنان خیروڵڵای بریندار کرد، خەیروڵڵا بارودۆخەکە ئارام کردەوە، بەکر هەر ڕازی نەدەبوو، سەدام پێ وت:
- سوپای ئێراق و موخابەرات و گاردی کۆماری و هەموو دام و دەزگاکان لەژێر فەرمانی مندایە.
ئەحمەد حەسەن بەکر بە ناچاری ڕازی بوو.
=KTML_Bold=سەددام بوو سەرۆک کۆماری ئێراق و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شۆڕش و سەرۆکی حیزبی بەعس.=KTML_End=
ئێوارەکەی سەدام لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی (قیادەی قوتری کۆبوەوە، بێ ئەوەی کەسیان بزانن بەیانی چی ڕوودەدات، هەندێکیان پاڵپشتی ئەحمەد حەسەن بەکربوون و پارێزگاریان لێ دەکرد، سەددام ناوی هەموو ئەوانەی تۆمارکرد، بریتی بوون لە:
(عەدنان حەمدانی، غانم عەبدولجەلیل، محەمەد مەحجوب و محەمەد عایش)
لە #22-07-1979#، سەددام 6 ڕۆژبوو ببوو بە سەرۆک کۆماری ئێراق و سەرۆکی حیزبی بە عس، کۆنگرەیەکی بۆ کادیرە پێشکەوتووەکانی حیزبی بەعس لە هۆڵی خولد لە بەغدا بەست .
سەدام لە ناو هۆڵەکەدا، بە پیلان و بەرنامە و نەخشەی سیناریۆی کۆدەتاکەی سووریای خستە ڕوو:
محی عەبدولحسین مەشهەداوی وەک یەکێک لە پیلانگێڕەکان وتی:
- من و عەدنان حەمدانی و غانم جەلیل (شیعە) و محەمەد مەحجوب و محەمەد عایش (سونە) پیلانی کۆدەتا کەمان داڕشت بوو.
سەدام بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە، لەگەڵ پێشکەش کاری کۆنگرە کە، بڕیاری دا ناوی هەر کەسێ بخوێنرێتەوە، لەناو هۆڵەکەوە بکرێنە دەرەوەی هۆڵەکە.
لەو سیناریۆیەدا، ناوی (68) لە کادێرە پێشکەوتووەکانی حیزبی بەعسییان خوێندەوە، بۆ ئەوەی لە هۆڵەکە بکرێنە دەرەوە و یەکسەر دەسگیر بکرێن.
ئەو کادیرانەی تری ناو هۆڵەکە، لە بارێکی دەروونی پڕ لە ترس و گومان دا چەپڵەیان لێدەدا و وتافیان بەشان و باڵی سەرۆک سەدام دا هەڵدەدا، یەک بە یەک تاوانبارەکانیان دەبرانە دەرەوە.
سەدام بڕیاری دا ئەو وەزیر و سەرکردە بەعسیانەی کە لە ناو هۆڵەکەدا ماونەتەوە لەگەڵ تیمی گوللە باران، تاوانبارەکانیان گولە باران بکەن.
دوای دادگایی کردنیانی ئەو 22 کادیرەی حیزبی بەعس، بە دەستی ئەندامانی کۆنگرە گوللە باران کران، لە #01-08-1979#، (450) کادێری پێشکەوتووی تریان لە سیدارەدا.
سەدام لە سیناریۆی کۆدەتای (ماڵی تلفاح) و (هۆڵی خولد)، بە پاڵپشتی سوپا و ئەمن و ئیستیخبارات و موخابەرات و گاردی کۆماری، بە زەبر و زەنگ و توندوتیژی، بە ترس و تۆقاندن، بە سیناریۆی کوشتن و بڕین، دەسەڵاتی تۆتالیتاریی نەرجسیەتی خۆی، لە هەرەمی سەرەوەی حیزبی بەعسەوە بۆ کایەکانی خوارەوە سەپاند.
سەرەتای ئەم سیناریۆیەی سەددام، بوو بە زنجیرەیەک سیناریۆ و کۆدەتای کولتووری خوین ڕشتن.
سەددام سەدان گەنجی ئاست نزمی لە خانەوادە و بنەماڵە و خێڵەکانی عۆجە و تکریت بە پۆستی پلەباڵا لە ڕیزەکانی حیزبی بەعس و داموودەزگاکانی حکومەتی ئێراق دامەزراند.
دەیان سەرکردە و کادێری پێشکەوتووی بەعسی و کەسایەتی بە هەڵوێست و بێ لایەنی، بەو جەلادە بەعسیانە گوللە باران و لە سێدارەدا.
بۆ ئەوەی هەموو تاکێک و گرووپەکانی کۆمەڵگەی ئێراق بە سونە و شیعەوە بەشداربن لە کوشتن و بڕینی هاووڵاتییانی ئێراق.
بە سیناریۆی ترس و تۆقاندن و خوێن ڕشتن و بێ سەروشوێن کردن، مافی هەموو تاکێکی ئێراقی سڕییەوە و کران بە ئامێر.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
1-محەمەد ڕزگار، ڕووداوی هۆڵی خولد 1979، زانیاری گەورەترین ئینسکلۆپیدیای کوردی، 15-07-2021
2-پۆلەتیک Politic20
[1]