دانو و ماشن دەگەر ێگدی ناکوری
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دانو و ماشن دەگەر ێگدی ناکوری) ، لە #کۆیە# دەوترێت: دانوولەیان پێکەوە ناکورێ، دان: دەنکە گەنم، ماش: دانەوێڵەیەکی وردە هاوشێوەی نیسک ڕەنگی ڕەشە، بۆ ڕەنگی پرچی مرۆڤ وتراوە: ماش و برنجی یان گەنم و ماشە، واتە: سپی و ڕەش، سپی و ڕەشیش بە یەکەوە بۆ پرچی مرۆڤ گونجاو نایەتە بەرچاو و ناگونجێن بۆیە بۆ دوو کەسی ناکۆک و نەگونجاو لەگەڵ یەکتری دەوترێت: دانو و ماشن دەگەر ێگدی ناکوری.[1]
وەکوو دانوو و ماش وان لەگەڵ یەکتر ناکوڵێن.