دەرێی مەڕە مردەیه
دەڵێی مەڕی مردووە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی مەڕە مردەیه) ، جگە لە مەڕ ئەو ئاوەڵناوەی (مردی) دەخرێتە پاش هەندێک لەبەرهەمەکانی وەکوو شوتی و گندۆرە و خەیار و ترۆزی ئەو بەرهەمانەی بل و بێ تامن وبڕکەکانیان مردووە و دەوترێت: بڕک مردەیە بۆیە بێ تام و ڕەنگ زەردن، یان بەکەسێکی کەم دوو دەوترێت: دەم مردی، بە کەسێکی بەستەزمان و هیچنەزان و بێ وەی و گێلۆکە دەوترێت: دەرێی مەڕە مردەیە.[1]