=KTML_Bold=ئەوەی سزای شێروانیدا، پارتی نەبوو!=KTML_End=
زۆر نەبوو #شێروان شێروانی# و هاوڕێکانی گیرابوون، لە کەسانێکی دۆستمان بیست، کە #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی بەتەمان کەیسی قوورسی ناڕاستیدان بۆ درووست بکەن و سزای توندیان بدەن.
بۆیە هەر ئەو کات چەندین جار بە نووسین و لێدوان داوامان لە ڕۆشنبیران و هاووڵاتییان بە گشتی کرد، فریای گیراوانی بادینان بکەوین و ئەوان بە کوڕ و برا و کەسوکاری خۆمان بزانین و بە تەنیا لە بەردەم کڵپە و چەپۆکی ئەو دەسەڵاتە دڕندەیە بەجێیان نەهێڵین.
بۆ ئەو مەبەستە جار لە دوای جار داوای خۆپیشاندان و هەڵوێستی جەماعیمان کرد، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان خۆپیشاندان ڕێکخرا، بەڵام هیچ کات ڕێژەی ئامادەبوان نەدەگەشتە 100 کەس!
سەرئەنجام وا چەند جارێک کەسە دەروون نەخۆشەکانی لوتکەی دەسەڵات و بنەماڵە، بەتایبەت #مەسرور بارزانی#، لە سایەی جێگر و وەزیرە پاشکۆکانی گۆڕان و یەکێتیدا، لە سایەی موعارەزەیەکی لاواز یان هەڵپەرستدا، بە ناحەق سزای ئەو گیراوانەیان دا.
ئەمڕۆش ڕێکەوتی #21-07-2023# جارێکی تر دادوەر و دادگایەکی داماڵراو لە بەهاکانی دادپەروەری و ڕەوشت و ماف، ئاوێتە بە ژەهری نۆکەرایەتی و ڕق و بەردەستەیی سزای شێروانی دایەوە.
نایشارمەوە، ئەوەی ئازایەتی بەو دەسەڵاتە خاوەن ئەخلاق و عەقڵ-داگیرکەرە داوە، ئەوەی گڵۆپی سەوزی بۆ ستەم هەڵکرد بێدەنگی و بێهەڵوێستی زۆرینەی خەڵک بوو!
ئێستاش کڕوزانەوە، نووسین (بەم نووسینەی منیشەوە) هیچ سوودێکی نییە، ئەوەی دەتوانێ خاڵێک بۆ ستەمکاری دەسەڵات و حاشیە و پاشکۆکانیان دابنێ تەنیا هەڵوێستی کردارییە، سەر شەقامە، مانگرتنە.
نەک تەنیا بەرانبەر بە پارتی بەڵکوو بەرانبەر بە کۆی ئەو لایەنانەی، کە بە مایعیی و بێدەنگیان خزمەت بە ئەجێندای ئەو دەسەڵاتە ستەمکارە دەکەن. [1]
#عەبدوڵڵا مەلای نوری#