بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بین و بگەینە ئەو شتەی کە لە ژیانماندا خەون و ئاواتی بۆ دەخوازین، پێویستە گەشبینی و هیوا لە هەموو لایەنەکانی ژیانماندا بچێنین.
وە دەست بە هەر کارێک بکەین لە کاتێکدا پڕین لە ئومێد و گەشبینی بۆ هەموو شتێک گەلێک کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدەین.
ئومێد هەموو دەرگا داخراوەکان لە بەردەمماندا دەکاتەوە، چونکە بەبێ هیوا بۆ داهاتوو، ژیانێکی تەمومژاوی دەژین، لە تاریکیدا، ئومێد و گەشبینی ئەو ڕووناکییەن کە ڕێگاکەمان ڕووناک دەکەنەوە، و چەکی ئێمەن لەبەرانبەر سەختییەکانی ژیان.
گەشبینی و زاڵبوون بەسەر ساتە دژوار و سەختەکان، دیدێکی ئەرێنیمان پێدەبەخشێت بۆ هەموو ئەو نەرێنییانەی کە ڕووبەڕوومان دەبنەوە. [1]
#دێکان عەلی#