جەستەی مرۆڤ شەوان لە کاتی نووستن نزیکەی (300 بۆ 400 کالۆری) وزە دەسوتێنێت کە یەکسانە بەو وزەی کە لە کاتژمێرێک لە ڕاکردن دەیسوتێنێت، بۆ زیاتر سووتانی چەوری لە کاتی خەوتن و دابەزاندنی کێش و خۆپاراستن لە قەڵەوی؛ ئەم حەوت ڕەفتارە ئەنجام بدە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە.
1. نووستن لە شوێنی سارد و فێنک، پلەی گەرمی شوێنەکە (18) پلەی سەدی بێت.
2. بەکارنەهێنانی موبایڵ و لاپتۆب و ئامێری ئەلیکتروتنی پێش نووستن، دوو کاتژمێر پێش خەو باشترە بەکارنەهێنرێن.
3. نووستن و هەستان لە خەو بەیانیان لە هەمان کاتدا؛ هەوڵ بدە شەوانە لە هەمان کاتدا بخەویت.
4. خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی ترێی فرێش یەک کاتژمێر پێش نووستن.
5. خواردنی بڕێکی کەم لە پڕۆتین دوو کاتژمێر پێش نووستن وەک یەک قاپ ماست یان یەک پەنیری کەم چەوری یان پیاڵە کەرەی فستقی سوودانی یان پیاڵە بادام.
6. خواردنەوەی یەک کوپ چای گژوگیای سرووشتی؛ وەک چای گوڵە مێخەک یان نەعنا یان گوڵە بەیبوون.
7. ئەنجام دانی وەرزشی بەرگری وەک یاری ئاسن شەوانە؛ بەڵام هەموو وەرزشێک باشە. [1]