شای بەسەپانی خۆی نازانی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (شای بەسەپانی خۆی نازانی) ، بەکەسێکی بێ منەت و باوەڕ بەخۆ و چاونەترس و بوێر و ئازا کە بۆ هیچ کەسێک دانەهێنێت و حیساب بۆ گەورەترین دەسەڵاتی وڵات نەکات بەستایشەوە پێی دەوترێت: شای بەسەپانی خۆی نازانی. [1]